به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که ساڵی 2018 ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له سووریای داگیر کرد به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی کۆنتڕۆڵ‌کردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتیش ده‌کات. ئێستاکه 2 هه‌زار هێزی ئه‌مریکا و ژماره‌یێک له هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له‌و ناوچانه جێگیر بوونه و هۆکاری ده‌ست پێنه‌کردنی شه‌ڕی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه به هه‌بوونی ئه‌و هێزانه ڕاده‌گه‌یێندرێت که هاوپه‌یمانیی کوردن.
به‌ڵام دوکتۆر کارۆل ساوتس توێژه‌ری به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌منی له په‌یمانگای ته‌کنه‌لۆجیای ماساچۆست هۆشداری ده‌دات که بژارده‌یێکی به‌هێز و پیلانی مه‌ترسیدار له سووریا پێکدادانی نێوان تورکیا و کورده‌کانه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات که ڕووسیا دژی هه‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده و دژایه‌تیی ئه‌و وڵاته به هۆکاری ده‌ستوه‌رنه‌دانی سه‌ربازیی دووباره‌ی تورکیا وه‌سف ده‌کات.
توێژه‌ره‌ی کاروباری ئه‌منی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕووسیا داوای ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ده‌کات به‌ڵام تورکیا نیگه‌رانه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی دابمه‌زرێندرێت.
دوکتۆر سایۆتس جه‌ختی کرده‌وه که ڕووسیا خوازیاری ئاشته‌واییی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریایه و ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆته جێی نیگه‌رانی بۆ تورکیا.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ڕووسیا ئاگای له بابه‌تی شه‌ڕی گریمانه‌کراوی نێوان تورکیا و کوردی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته هه‌یه و له ئێستادا ئه‌و بابه‌ته بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی بۆ مۆسکۆ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment