هەوڵی پێویست بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکان بەزووترین کات دەست پێبکەن

بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵامی داخوازیی سەرۆک کۆمار بۆ وەرگرتنی پارە لە سندووقی گەشەی نیشتمانی فەرمانی دەرکرد: دەست بەجێ و بەزووترین کات هەوڵی پێویست بدەن بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەوخەسارانەی کە لە خەڵکی زیانلێکەوتوو کەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: ناوەندی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی داخوازیی سەرۆک کۆماری بۆ وەرگرتنی پارە لە سندووقی گەشەی نیشتمانیی بۆ قەرەبوو کردنەوەی بەشێک لەو خەسارەنەی کە لە لافاوی ئەمدواییەدا ڕوویدا، داوای لە دەوڵەت کرد کە بە کەڵک وەرگرتن لە شوێنە یاساییەکان بەزووترین کات هەوڵی پێویست دەست پێبکەن و لە درێژەدا پاش شیکاریی ورد وەرگرتنی پارە لە سندووقی گەشەی نیشتمانیی مۆڵەت پێدراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53111

Your Comment

You are replying to: .
captcha