بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئاگادار ڕۆژی یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەومدا ڕایگەیاند: شاندێکی باڵای عێراقی بە سەرۆکایەتیی عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دووبەیانی چوارشەممە لە سەردانێکی فەرمیدا دەگاتە سعوودیا.
ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت لەمبارەوە وتی: عەبدولمەهدی ڕۆژی چوارشەممە بە یاوەریی شاندێکی باڵای دەوڵەتی بەرەو شاری ڕیازی پێتەختی سعوودیا بەڕێدەکەوێت.
بڕیارە لەم سەفەرەدا شاندی باڵای عێراقی چەند ڕێککەوتننامە لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیا واژۆ بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment