سەرۆک وەزیرانی عێراق دووبەیانی سەردانی سعوودیا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئاگادار جەخت دەکاتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق دووبەیانی بە یاوەریی شاندێکی باڵا دەگاتە سعوودیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئاگادار ڕۆژی یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەومدا ڕایگەیاند: شاندێکی باڵای عێراقی بە سەرۆکایەتیی عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دووبەیانی چوارشەممە لە سەردانێکی فەرمیدا دەگاتە سعوودیا.

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت لەمبارەوە وتی: عەبدولمەهدی ڕۆژی چوارشەممە بە یاوەریی شاندێکی باڵای دەوڵەتی بەرەو شاری ڕیازی پێتەختی سعوودیا بەڕێدەکەوێت.

بڕیارە لەم سەفەرەدا شاندی باڵای عێراقی چەند ڕێککەوتننامە لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیا واژۆ بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53110

Your Comment

You are replying to: .
captcha