کوردپرێس: ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی فرانس پرێس له زاری سه‌رچاوه‌یێک له وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌غدا دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رگرتووه، كه هه‌سه‌ده راده‌ستی به‌غدای كردوون.
گوتیشی: "دادگای تایبه‌تمه‌ند به دۆسییه‌كانی تیرۆر، ده‌ستیكردووه به گرتنه به‌ری رێككاره یاساییه‌كان بۆ دادگایی كردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه".
راده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه به عێراق، دوای ئه‌وه هات، هه‌سه‌ده شارۆچكه‌ی "باغۆز"ی له رۆژهه‌ڵاتی فورات و له سنووری پارێزگای دێرزوور كۆنترۆڵ كرد. به‌و هۆیه‌وه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا هێنا.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هێشتا كه‌سانێک له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده ماوون، كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی عێراقییان هه‌یه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له داهاتوویێكی نزیكدا راده‌ستی عێراق بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منیی عێراق، به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "كه‌سانی به‌رپرس له رێكخراوی داعش له ریزی ده‌ستگیركراوه‌كان هه‌ن، كه یه‌كێكیان شاره‌زای كیمیاییه و به‌رپرسی زۆربه‌ی په‌لاماره كیمیاییه‌كانی رێكخراوی داعش بووه".
له عێراقدا هه‌زاران كه‌س په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه. به‌شێک له‌وان ئافره‌تن. ئه‌وانه‌یان، رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه، زۆربه‌یان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
جگه له عێراقییه‌كان، به‌غدا سه‌رقاڵی دادگایی كردنی 12 كه‌سه كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی فه‌ره‌نسییان هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه پێشتر له سووریا ده‌ستگیركراوون. له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه، راده‌ستی عێراق كراونه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment