بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهپهیامێكدا تاڵهبانى نووسیویهتى: "شەهیدەکانمان خوێنی خۆیان لەپێناو داهاتوویەکی پرشنگدار و سەقامگیر بۆ خەڵکی سەربەرزی کوردستان ڕشت، بەڵام بەداخەوە هەڵەو کەموکورتی لەنێو جومگەکانی حکومڕانی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، پشتکردنە داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و نەبوونی خزمەتگوزاری، نیگەرانی هاووڵاتییانی گەیاندووەتە شوێنێک کە بوترێت (ڕاپەڕینمان نەکرد بۆ ئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت)".
لهو ڕوهشهوه دهڵێت: "دەبێت ئەمە ئاماژەیەکی مەترسیدارو ڕاچڵەکێنەربێت بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان کە شانازییو سەروەرییەکانی ڕابردوومان نەکەینە قوربانیی ململانێی تەسکی حیزبایەتی، دەبێت ئامانجەکانی ڕاپەڕین بەدیبهێنینو خەونەکانی لەبار نەبەین، بێباکی بەرامبەر داواکارییە ڕەواکانی خەڵک دەرئەنجامێکی دەبێت کە هەرگیز هیوامان بۆ نەخواستووە".
ئهوهشى باسكردوه، "دەزانین کەموکورتیمان هەبووەو هەموو داواکارییەکانی خەڵک ڕەوایەو لەجێگەی خۆیدایە، بەڵام بەڵێنتان پێدەدەین یەکێتی خوێنی شەهیدان، تێکۆشانو خۆڕاگریی خەڵک لەبیرناکات، بەرامبەر ئەم ئەرکە مێژووییو نیشتمانییە وەفاداردەبێتو لەخەبات بۆ ژیانێکی ئارامتر بەردەوامدەبێت، رەخنە و گلەییەکانتان وزەمان پێدەبەخشێتو هەموومان پێکەوە ئەو خەونە بەدیدەهێنین کە ڕاپەڕینمان بۆکرد".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لهساڵیادى ڕاپهڕیندا بافڵ تاڵهبانى پهیامێكى بڵاوكردهوهو چهند ئاماژهیهكى مهترسیدارى بهحكوومهتى ههرێم گهیاند.
News Code 5310
Your Comment