بەپێی هەواڵی کوردپرێس قاسم تاروەردی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کشتوکاڵی ماکوو لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ساڵی 1397 بە ڕێژەی نزیکەی 536 تەن بەروبووم و بەرهەمی کشتوکاڵ لە دەروازەی سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە و لەو ڕێژەیەش 375 هەزار تەن هاوردە و 91 هەزار و 280 تەنیش لە نێوخۆی ئێرانەوە بەرەو وڵاتانی دەروە هەناردە کراوە و بە ڕێژەی 69 هەزار و 462 تەنیش ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دیکە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 5 دەروازەی سنوور لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە گومرگی بازرگان لە ماکوو، گومرگی ڕازی لە خووی و دەروازەی سەرڤ لە ورمێ کە سنووری هاوبەشیان لەگەڵ تورکیا هەیە و سنووری "سەنەم بڵاغی" لە پولدەشت کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ نەخجەوان هەیە و دەروازەی سنووری حاجی ئومەرانیش کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
Your Comment