بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەراوێزی ڕێوەڕەسمی ڕوونوێنی کردن لە سایتی دیپلۆماسیی ئابووری ئاماژەی دا بەمەی کە ئەورووپییەکان پاش کشانەوەی ئەمریکا لە «برجام» باسیان لە چەند بەڵێنی خۆیان کرد و بۆ دەستپێکی ئەو بەڵێنانە پێویست بوو ئینستێکس بەڕێ بخەن کە ئەمەش هەوڵێکی بەراییە.
وەزیری دەرەوەی وڵات وتیشی: ئێمە باوەڕمان وایە کە ئێستا دەبێت ئەورووپییەکان بۆ ماوەیێکی درێژ هەوڵ بدەن کە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن.
ناوبراو جەختی کردەوە ئەورووپییەکان لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیاندا زۆر دواکەوتوون و نابێت وابیر بکەنەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوەڕوانی ئەوان دەبێت.
زەریف زیادی کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندییێکی باشی لەگەڵ دراوسێکانیدا هەیە و هاوشێوەی ئینستێکس-مان لەگەڵ ژمارەیێک زۆر لە وڵاتاندا ڕێکخستووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: من نازانم ئەورووپییەکان بۆ بەڕێخستنی سازوکارێکی بەرایی چەندە کاتیان پێویستە؟
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment