هه‌ولێر و به‌غدا بێسه‌روشوێنكراوانی ئێزيدی به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌یێک له‌سه‌ر کورده‌ ئێزیدییه‌کان په‌سه‌ند ده‌که‌ن و له‌ پڕۆژه‌که‌دا به‌دیلگیراوان و بێسه‌روشوێنکراوانی ئێزیدی وه‌ک شه‌هید هه‌ژمار ده‌کرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داعش له‌ سه‌ره‌تای داگیرکردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا هێرشی کرده‌ سه‌ر شنگال و گونده‌ ئێزدییه‌کان و به‌شێک له‌ منداڵ و ژن و پیاويان شه‌هید کرد و له‌ گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ شاردوويانه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسی زیاتر له‌ 3 هه‌زاریان نادیاره.

که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی کوردستان 24 له‌باره‌ی به‌دیلگیراوان و بێسه‌روشوێنکراوانی ئێزیدی ڕاپۆرتی دا که‌ په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌ریه‌که‌یان پڕۆژه‌یێکیان له‌باره‌ی کورده‌ ئێزیدییه‌کانه‌وه‌ په‌سه‌ند کردووه‌ که‌ بێسه‌روشوێنکراوانی ئێزدی وه‌ک شه‌هید هه‌ژمار ده‌کرێن.

په‌رله‌مانی عێراق دوای په‌رله‌مانی کوردستان پڕۆژه‌یێکی هاوشێوه‌ بۆ قوربانییانی كوردانی ئێزیدی ده‌ستی داعش ئاماده‌ ده‌کات و به‌ گوێره‌ی پڕۆژه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، شه‌هیدانی ئێزیدی هه‌مان ئیمتیازی مووچه‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و دیله‌کانیش ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسییان ده‌بێت.

لیژنه‌ی کاروباری شه‌هیدان به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌که‌ و ناوه‌ڕۆکی پرۆژه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات و سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د سه‌رۆكی لێژنه‌ی شه‌هیدان، جینۆساید و زیندانیانی سیاسیش ده‌ڵێت: پیشوازی له‌ هه‌ر پرۆژه‌یێک ده‌که‌ین كه‌ قه‌ره‌بووی ئێزیدییه‌کان بکاته‌وه‌.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌یێکی بۆ قوربانیان ناردووه‌ته‌ په‌رله‌مان به‌ڵام هێشتا په‌سه‌ند نه‌کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53088

Your Comment

You are replying to: .
captcha