ئیسرائیل و تورکیا هاوشێوەی یەکن

بەشی تورکیا- سزای تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا ئاماژەی بە زیندانیانی سیاسی لە تورکیا دا وتی: لە بواری زیندانییانی سیاسیدا تورکیا و ئیسرائیل هاوشێوەی یەکن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی کرد بە زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانەکانی تورکیا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە گۆشەگیر کردنی ئۆجەلان و وتی: دۆخی سەدان کەس لە مانگرتووان لە زیندانەکانی تورکیا زۆر خراپە. ئێمە نامانەوێت هیچ کەس لەم ڕێگایەدا گیانی لەدەست بدات، ئێمە پەیاممان بۆ وەزارەتی دادی تورکیا ناردووە کە وەڵامی داخوازیی خەڵک بدەنەوە. کۆتایی بە گۆشەگیریی بێنن کە نیشاندەری بێ یاسایی لە تورکیایە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا جەخت دەکاتەوە کە ئیسرائیل و تورکیا لە بواری زیندانییە سیاسییەکاندا هاوشێوەی یەکن و دەڵێت: لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا 400 زیندانیی فەلەستینی هەیە، لە جیهاندا تەنها دوو حکوومەت هەیە کە تا ئەم ئاستە هاوشێوەی یەکن؛ تورکیا و ئیسرائیل.

تەمڵی لە کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پشت ڕاست نەکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ئەستەمبۆڵ و وتی: هەرچەند کە هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕانەگەیێندراوە بەڵام ئەنجامەکان ڕوون و ئاشکرایە. ئێمە لە هەموو شوێنێکدا ڕووبەڕووی زوڵم و نادادپەروەری دەبینەوە.

کۆدی هەواڵنێر:60113

News Code 53076

Your Comment

You are replying to: .
captcha