هه‌وره‌برووسکە دوو که‌سی له‌ گیلانغه‌رب کوشت

به‌شی ئێران/ کوردی- قایمقامی گیلانغه‌رب باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ دوو که‌س له‌م شاره‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوورش مه‌حموودیان قایمقامی گیلانغه‌رب به‌ ئیرنای ڕاگه‌یاند: شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ 22ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی "بان مه‌یدان"دا پیاوێکی عه‌شایری ته‌مه‌ن 50 ساڵ به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ گیانی خۆی له‌ ده‌ست دا.

ناوبراو گوتیشی: نه‌خۆشخانه‌ی "الزهرا"ی شاری گیلانغه‌رب باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی "زله‌ زه‌رد"ی سه‌ر به‌ سۆماریش گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ گیانی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ که‌ خه‌ڵکی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوایه‌.

قایمقامی گیلانغه‌رب باسی له‌وه‌ کرد که‌ هه‌وره‌تریشقه‌ زیانی له‌ مه‌ڕ و ماڵاتی شاره‌که‌ داوه‌ و مرداربوونی چه‌ندین سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53061

Your Comment

You are replying to: .
captcha