ڕشاد گه‌ڵاڵی: هه‌بوونی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ مه‌ترسییێکی جیدییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی کۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ڵێت: چیای قه‌ره‌چوغ بۆته‌ مۆڵگه‌یێکی ئه‌من بۆ چه‌کدارانی داعش هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و چیایه‌ی داعشی لێیه‌ مه‌ترسییێکی جیدیه‌ بۆ سه‌ر هه‌ر چوار پارێزگای هه‌ولێر، سه‌ڵاحه‌دین، مووسڵ و که‌رکووک.

کوردپرێس:

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له ‌ئێستادا چیای قه‌ره‌چوغ یه‌كێكه‌ له ‌مۆڵگه‌ به‌هێزه‌كانی داعش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ‌ڕووی جیۆپۆلۆتیكه‌وه‌ گرنگییێكی زۆری هه‌یه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشی كرد: "مه‌خموور بۆ خۆی هه‌ر چوار پارێزگای هه‌ولێر، سه‌ڵاحه‌دین، مووسڵ و كه‌ركووک پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له ‌چیای قه‌ره‌چوغه‌وه‌ داعش دزه‌ بكاته‌ سه‌ر ئه‌و شارانه‌ و له ‌چیای قه‌ره‌چوغه‌وه‌ هیچ مه‌ترسیێكیان له‌سه‌ر نییه ‌و شوێنێكی ئارامه‌ بۆ داعش و زۆر جار ده‌كرێت بیكه‌نه‌ شوێنی بڕیاردانیش".

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌و چیایه‌ ئاسانكاری زۆری بۆ كردوون، گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ زۆر نزیكه‌ له ‌نه‌ینه‌واوه‌ كه‌واته‌ ده‌توانن بۆ كرده‌وه‌كانیان به‌ شێوه‌ی پارتیزانی به‌كاری بێنن".

به‌رپرسه‌که‌ی یه‌کێتی ڕوونیشی کرده‌وه‌: "هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداره‌ كه‌ ئاسانكاری بۆ داعش له‌ قه‌ره‌چوغ ده‌كرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53060

Your Comment

You are replying to: .
captcha