حکوومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م زیانلێکه‌وتووانی لافاو ده‌رده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حکوومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م زیانلێکه‌وتووانی لافاوه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی ده‌رکردووه‌.

کوردپرێس:

سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئێن ئاڕتی گوتووه‌: حکوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ له‌ بودجه‌ی حاڵه‌تی له‌ناکاو قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م جووتیاران و خاوه‌ن پرۆژه‌کان بکاته‌وه‌ که‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان پێ گه‌یشتووه‌ به‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: پێویسته‌ حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ زووترین کات بانگهێشتی لیژنه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی سه‌ر به‌ حکوومه‌تی فیدراڵی بکات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه‌کان بکه‌ن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق میوانداریی هه‌ریه‌ک له‌ ساڵح حسێن جه‌بر وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق، جه‌مال عادلی وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان و نه‌جیب شوکر نوێنه‌ری ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کرد و نوێنه‌رانی کوردیش ڕاپۆرتی گرفته‌کانی به‌نداوی دووکان و ده‌ربه‌ندیخان و زیانه‌کانی لافاویان پێشکه‌ش به‌ وه‌زیره‌کان کرد.

سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین سه‌باره‌ت به‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی لافاو له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان و نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایانگه‌یاندووه پاره‌ی پێویست بۆ چاککردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان کراوه‌ و به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیرانیش قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م جووتیاران و خاوه‌ن پرۆژه‌ بازرگانییه‌کان ده‌کرێته‌وه‌ که‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان به‌رکه‌وتووه‌ و به‌ڵێنیشیان دا سه‌ردانی مه‌یدانیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.

ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له‌ حکوومه‌تی هه‌رێم گرت که‌ هیچ بایه‌خێکی به‌ دۆخی جووتیاران نه‌داوه‌ و هیچ هه‌ماهه‌نگییێکیشی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کای عێراق نه‌کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جووتیارانی کوردستان سوودمه‌ند بن له‌ بڕیاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌کان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53054

Your Comment

You are replying to: .
captcha