ئەگەر دوژمنان بە کردار هەنگاوێک هەڵبێنن ئێران بێ وەڵام نابێت

بەشی ئێران- سەرۆکی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام لە کاردانەوەێکدا بۆ تیرۆریست ناولێبردنی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە وتی: ئەگەر دوژمنان بیانەوێت بە کردار کارێک ئەنجام بدەن بێ گومان کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامێکی شیاویان ئەداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی زانیاریی گەیاندنی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند: لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنە لە ساڵی نوێدا ئایەتۆڵڵا ئامولی لاریجانی ئاماژەی داوە بە هەوڵی گەمژانەی کۆشکی سپی دژ بە میللەتی ئێران و خستنەی ناوی سوپای پاسدارن لە ڕیزی لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و وتی: هەڵبەت ئەمە یەکەم هەوڵی پووچەڵی کاربەدەستانی ئەمریکا نییە و گواستنەوەی پێتەختی ڕەژیمی زایۆنی بۆ قودس و بەفەرمی ناساندنی کونترۆڵی ئەو ڕەژیمە بەسەر جەولاندا هەر لەم ڕیزەدان. بەڵام ئەوەی کە بەشێک لە هێزی سەربازیی وڵاتێک بخەنە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە هەوڵێکی گەمژانەیە کە دژی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار.

سەرۆکی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران زیادی کرد: ئەم هەوڵەی ئەمریکا نیشان دەدات ئەمریکییەکان لە هەوڵە پێشووەکانیاندا دژ بە ئێران سەرنەکەوتوون و ئێستا هەوڵی ئەمە دەدەن کە بگەنە ئامانجە نەگریسەکانیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53037

Your Comment

You are replying to: .
captcha