بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا پیلانگێڕییێکی ئاشکرایە

بەشی تورکیا- پاش بڕیاری نوێی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرنی تورکیا بۆ ڕادەست نەکردنی حوکمی فەرمی بەو شارەوانانەی کە پێشتر بە فەرمانی حکوومەت لە کارەکانیان دوور خرابوونەتەوە پارتی دیموکرانتیکی گەلان کاردانەوەی خۆی پیشان دا و ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا پیلانگێڕییێکی ئاشکرایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش بڕیاری نوێی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرنی تورکیا بۆ ڕادەست نەکردنی حوکمی فەرمی بەو شارەوانانەی کە پێشتر بە فەرمانی حکوومەت لە دۆخی نائاسایی پاش کوودەتای 15ی تەمووزی 2016 لە کارەکانیان دوور خرابوونەتەوە پارتی دیموکرانتیکی گەلان لە کاردانەوەی خۆی لە ئەژماری توویتەریی خۆیدا و ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا پیلانگێڕییێکی ئاشکرایە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرا داوی ناوەتەوە و خەریکە گاڵتە دەکات. ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرن وەکوو ئامێرێک بۆ کوودەتا کردنی پارتی داد و گەشە دژی ئیرادەی خەڵک بەکار هێندراوە. ئەرکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرن ئەوەیە کە ملکەچی ئیرادەی خەڵک بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53029

Your Comment

You are replying to: .
captcha