واز له‌ عه‌فرین ناهێنین/ پیلانی تورکیا پارچه‌پارچه‌کردنی سووریایه‌

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا گوتی: عه‌فرین له‌ تیرۆریستان پاک ده‌که‌ینه‌وه‌.

هدیه‌ یووسف هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: عه‌فرین به‌شی دانه‌بڕاوی خاکی سووریایه‌ و دره‌نگ یان زوو عه‌فرین له‌ ئامێز ده‌گرینه‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئێمه‌ واز له‌ عه‌فرین ناهێنین و ئاماده‌کارییه‌کانمان بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی عه‌فرین ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه‌.

هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاشی‌گه‌یاند: پیلانی تورکیا پارچه‌پارچه‌کردنی سووریا و لکاندنی باکووری سووریا به‌ خاکه‌که‌یه‌. نابێت به‌ شێوه‌یێکی ساده‌ بڕوانینه‌ بابه‌ته‌که‌ چوونکه‌ تورکیا پلانێکی درێژخایه‌نی بۆ پارچه‌پارچه‌کردنی سووریا هه‌یه‌.

هدیه‌ یووسف باس له‌ داهاتووی ئیدلب و عه‌فرین له‌ هاوکێشه‌کانی ئاینده‌ی سووریا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تورکیا ده‌یه‌ویت به‌ کارتی ئیدلبه‌وه‌ له‌سه‌ر عه‌فرین، ئه‌عزاز و جرابلۆس مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا بکات.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: به‌شێکی زۆر له‌ گرووپه‌ ڕادیکاڵه‌کانی ئیدلب سه‌ر به‌ تورکیان و تورکیاش ده‌یهه‌وێت ئه‌وان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوورییه‌کان به‌کار بهێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53024

Your Comment

You are replying to: .
captcha