به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکی تونددا جارێکی‌تر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی کرده سه‌ر باکووری سووریا و گوتی: ئه‌وانه‌ی پێیان وایه به‌و ڕێڕه‌وی تیرۆر که هه‌وڵ ده‌درێت به درێژاییی سنووره‌كانمان دروست بكرێت چۆكمان پێ داده‌ده‌ن، به هه‌نگاوه‌كانمان نیشانماندان كه ئه‌مه ئه‌سته‌مه و به‌م نزیكانه به‌و زمانه په‌یامگه‌لێک ده‌ده‌ین به ئه‌وانه‌ی كه هێشتا پێداگرن له‌سه‌ر هه‌مان سیناریۆ كه لێی تێده‌گه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێک وڵاتی‌تر به‌راورد ده‌که‌ن تێده‌گه‌ن که ئه‌م وڵاته و گه‌له‌که‌ی جیاوازن. هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێت گه‌لێک ڕابگرێت که شه‌هیدبوونی قبووڵ کردووه. ته‌نها پێویسته ئێمه له ناو ماڵی خۆماندا یه‌کگرتوویی، یه‌کسانی و برایه‌تی خۆمان بپارێزین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment