ئه‌ردۆغان جارێکی‌تر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ باکووری سووریا ده‌کات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا جارێکی‌تر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی کرده‌ سه‌ر باکووری سووریا و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ به دروست‌کردنی ئه‌‌و ڕێڕه‌وی تیرۆر له‌ باکووری سووریا چۆكمان پێ داده‌ده‌‌ن، به‌م نزیكانه‌ به‌و زمانه‌ په‌یامگه‌لێک ده‌ده‌ین به‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ هێشتا پێداگرن له‌سه‌ر هه‌مان سیناریۆ كه‌ لێی تێده‌گه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکی تونددا جارێکی‌تر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی کرده‌ سه‌ر باکووری سووریا و گوتی: ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ به‌و ڕێڕه‌وی تیرۆر که‌ هه‌وڵ ده‌درێت به‌ درێژاییی سنووره‌كانمان دروست بكرێت چۆكمان پێ داده‌ده‌ن، به ‌هه‌نگاوه‌كانمان نیشانماندان كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌سته‌مه‌ و به‌م نزیكانه‌ به‌و زمانه‌ په‌یامگه‌لێک ده‌ده‌ین به‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ هێشتا پێداگرن له‌سه‌ر هه‌مان سیناریۆ كه‌ لێی تێده‌گه‌ن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێک وڵاتی‌تر به‌راورد ده‌که‌ن تێده‌گه‌ن که‌ ئه‌م وڵاته‌ و گه‌له‌که‌ی جیاوازن. هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێت گه‌لێک ڕابگرێت که‌ شه‌هیدبوونی قبووڵ کردووه‌. ته‌نها پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ ناو ماڵی خۆماندا یه‌کگرتوویی، یه‌کسانی و برایه‌تی خۆمان بپارێزین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53018

Your Comment

You are replying to: .
captcha