به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ئێستادا کۆمپانیای داناغاز بۆته چالاکترین کۆمپانیا له هه‌رێمی کوردستان که له بواری ده‌رهێنانی غازی سروشتی کار ده‌کات. داناغاز به گرینگ‌ترین شه‌ریکی بیانیی هه‌رێمی کوردستان داده‌نرێت که گرێبه‌ستێکی 20 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان واژۆ کردووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ كریسنت پێترۆلیۆمی هاوبه‌شی خۆی له کۆنسرسیۆم پرل 700 ملیۆن دۆلاریتر له بواری به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی هه‌رێمی کوردستان سه‌رمایه‌دانه‌ری بکات.
ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵی ئیمارات ده‌نووسێت: داناغاز له به‌یاننامه‌یێکدا که پێشکه‌شی بازاڕی بوورسی ئه‌بووزه‌بی کردووه باسی له زیادکردنی ڕۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی بۆ 6 له‌سه‌د له سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ کردووه.
پاتریک ئێلمان وارد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای داناغاز له به‌یاننامه‌که‌دا ڕایگهیاندوووه که هیواداره به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان کارتێکهرییێکی ئیجابی و به‌رچاوی له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی داهاتی ئه‌و کۆمپانیایه ببێت چوونکه ساڵی ڕابردوو هه‌ندێک کێشه له ژێرخانه‌کانی کۆمپانیای داناغاز له میسر ڕووی دا هه‌ر بۆیه بابه‌ته‌که گرنگایه‌تیی زۆری هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه له ئێستادا فرۆشتنی گازی سروشتی له هه‌رێمی کوردستان‌مان ده‌ست پێکردووه و له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت که له سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێکردووه سوود ده‌به‌ین.
داناغاز له‌گه‌ڵ كریسنت پێترۆلیۆم له دوو کێڵگه‌ی سه‌ره‌کیی نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان به ناوه‌کانی کۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ کار ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment