سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوای لێبوردنی حکوومه‌تی عێراق له‌ گه‌لی کورد ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ حکوومه‌تی عێراق ده‌کات داوای لێبوردن له‌ گه‌لی کوردستان بکات له‌ به‌رامبه‌ر جینۆسایدکردنی هاووڵاتییانی گه‌لی کورد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2019 ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان داوای له‌ حکوومه‌تی عێراق کرد له‌ به‌رامبه‌ر جینۆسایدکردنی هاووڵاتییانی کورد داوای لێبوردن له‌وان بکات و ڕای‌گه‌یاند: "ھه‌نگاوی یه‌كه‌م، تاوانبارانی جینۆساید دادگایی كراون و له‌ ھه‌نگاوی دووه‌میش وه‌ک سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ فه‌رمی داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن كه‌سوكاری قوربانییانی جینۆساید قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌ و داوای لێبوردنیش له‌ گه‌لی كورد بكات".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ وه‌ک سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندا بێت بۆ خزمه‌ت كردنی قوربانییانی جینۆساید ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و داواشتان لێده‌که‌ین داوای لێبوردن له‌ گه‌لی کورد بکه‌ن.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53016

Your Comment

You are replying to: .
captcha