کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه (9ی نیسانی 2019) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا که به سه‌رۆکایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجام درا بڕیاری دا جارێکی‌تر پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری له به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو له پارێزگای به‌سره تاوتوێ بکات و چه‌ند بڕیار و ڕاسپاردهیێکی ده‌رکردووه له دیارترینیان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی کونسووڵگه‌ری فلپین له هه‌ولێر.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا باس له‌وه کراوه که بڕیار دراوه له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی کونسووڵگه‌ری سعوودیه له پارێزگای نه‌جه‌ف و له به‌رامبه‌ریشدا عێراق کونسووڵخانه‌ی خۆی له شاری ده‌مامی سعوودیه ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ند بووه له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی کونسووڵگه‌ری گشتیی عێراق له شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا و دامه‌زراندنی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (یۆنامی) له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment