ڕەوتی سەدر: هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ پارتی بە  واتای سەرپێچی کردن لە  بڕیاری دادگا نیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی موقتەدا سەدر لەبارەی بۆچوونی جیاوازیان لەگەڵ پارتی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، ڕاستە هاوپەیمانێتییان لەگەڵ پارتی هەیە، بەڵام ئەوە واتای سەرپێچی کردنی بڕیاری دادگا نیە. 

کوردپرێس: ئەگەرچی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕەوتی سەدر هاوپەیمانێتییان هەیە، بەڵام لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیدا تایبەت بە دۆسییەی نەوت و گازی هەرێم بۆچوونیان جیاوازە، پارتی بەتوندی بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە، لە بەرامبەردا ڕەوتی سەدر پاڵپشتی بڕیارەکانی دادگا دەکات.

سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر (پێنجشەممە 3-3-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، "وەکو کوتلەی سەدری چاودێری بڕیارەکانی دادگا دەکەین، هەوڵدەدەین بەشێوەیەکی بێ لایەنانە جێبەجێ بکرێت، بڕیار دەرچوو، دەبێت جێبەجێ بکرێت، چونکە بڕیاری دادگا لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوپەیمانی ئێستامان لەگەڵ پارتی دیموکرات ڕێزلێگیراوە لەلایەن هەردوولاوە و ئێمە نێوانمان لەگەڵ پارتی زۆر باشە، بەڵام ئەمە واتای سەرپێچی کردنی بڕیاری دادگا نیە، دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرین".

شایانی باسە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نەک تەنها بڕیارەکەی ڕەتکردەوە، بەڵکوو داوای هەڵوەشاندنەوەی دادگای فیدراڵیشی کرد کە بڕیارەکەی دەرکردووە.

News Code 5299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha