ئه‌مریکا هێمای ڕاسته‌قینه‌ی تیرۆریزمه‌

به‌شی ئێران- نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان کاردانه‌وه‌ی به‌ بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌ تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران پیشان دا و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا هێمای ڕاسته‌قینه‌ی تیرۆریزمه‌.

سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه‌، دیوانده‌ره‌ و کامیاران له‌ په‌رله‌مانی ئێران بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌ تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران شه‌رمه‌زار ده‌کات و ده‌ڵێت: من بیر له‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ تاکوو ئه‌مڕۆ دۆست و دوژمن به‌م باوه‌ڕه‌ گه‌یشتوون که‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان لێکه‌وته‌ی عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ جیهان و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینن.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مریکا سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزم له‌ جیهانه‌ نه‌ک ئێران. سوپای پاسداران پاسه‌وانی له‌ حه‌قانییه‌ت و کیانی نیزام ده‌کات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سنووره‌که‌ی گه‌یشتبێته‌ ڕژێمی زایۆنی.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران گوتیشی: ئیمام خومه‌ینی(ره‌) ڕایان‌گه‌یاندبوو که‌ شۆڕشی ئیسلامی، شۆڕشی بایه‌خه‌کانه‌. بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌ تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ سوپا به‌هێزه‌ و ته‌نها سوپای پاسدارانه‌ که‌ ده‌توانێت به‌ره‌نگاری داپه‌ڕه‌ تیرۆریستییه‌کانی ئه‌مریکا و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ ببێته‌وه‌.

عه‌له‌وی ڕوونی کرده‌وه‌: ئێران له‌ کرده‌وه‌یێکی به‌رانبه‌ردا سوپای ئه‌مریکا و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ی خسته‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌ که‌ کارێکی دروست و به‌جێگه‌ بوو.

له‌ کۆتاییدا نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه‌، دیوانده‌ره‌ و کامیاران له‌ په‌رله‌مانی ئێران ڕاشی‌گه‌یاند: ئێران ده‌بێ به‌پێی یاسا سکاڵا بۆ سه‌ر ئه‌مریکا له‌ کۆمه‌ڵگا ده‌ولییه‌کان به‌رز بکاته‌وه‌. ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌وپه‌ڕی دونیاوه‌ هاتوونه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و هۆکاری مه‌رگی سه‌د هه‌زار هاووڵاتیی سڤیلی بێ‌گوناح له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52974

Your Comment

You are replying to: .
captcha