هێمن هه‌ورامی: له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی واژۆ ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌ کرد که‌ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر دابه‌ش‌کردنی پۆسته‌کان له‌ حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵی كۆتایی و له‌ چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی واژۆ ده‌کریت.

کوردپرێس:

هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامێکی باڵای پارتی دیموکرات له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ک سێ پایه‌ی سه‌ره‌كیی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌ سه‌ر پۆسته‌كانی کابینه‌ی داهاتوو گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵی كۆتایی و له‌سه‌دا 98ی پۆسته‌كان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ قۆناغی كۆتاییدایه و تێگه‌یشتنێكی باش له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌ وه‌ک براوه‌ی دووه‌م و له‌ چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی واژۆ ده‌کرێت و به‌م شێوازه‌ پڕۆسه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت -که‌ له‌ قۆناغی کۆتاییدایه-‌ خێراتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چێت.

هێمن هه‌ورامی ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانمان كردووه‌، كاتژمێر 02:00ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كرێت و ئومێد ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی واژۆ بكرێت و له‌و دانیشتنه‌دا هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم په‌سند ده‌كرێت.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: دوای په‌سندكردنی پێشنیازی هه‌مواره‌كه‌ له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌دا و دوای سێ ڕۆژ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌ و دواتر له‌ دوو هه‌فته‌ی دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هیواشی خواست تا یه‌ک مانگی دیكه‌ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكبهێنرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52970

Your Comment

You are replying to: .
captcha