ساڵح مەتلەک داوا لە ئایەتوڵڵا سیستانی دەکات حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی عێراق داوا لە ئایەتوڵڵا سیستانی دەکات حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە و دەشڵێت بوونی هێزە ئەمریکییەکان باشترە لەوەی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە بوونی هەبێت کە لە بندەست داعش ئازاد کراون.

کوردپرێس:

ساڵح مەتڵەک سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی عێراق کە هاوکات سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی چاکسازییشە داوای لە ئایەتوڵڵا سیستانی گەورە مەرجەی شیعە لە عێراق کردووە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە و دەشڵێت بوونی هێزە ئەمریکییەکان باشترە لەوەی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە بوونی هەبێت کە لە بندەست داعش ئازاد کراون.

ساڵح مەتڵەک ئەوەشی زیاد کردووە کە ژمارەیێک لە میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی دەستیان کردووە بە کاری عەشیرەگەری و ئەوەش دۆخێکی خرارپی لە ناوچە ئازادکراوەکان خولقاندووە و ڕاست ئەو دۆخەیە کە لە مووسڵ هەبوو و وای کرد کە شارەکە ڕادەستی تیرۆریستانی داعش بکرێت.

ناوبراو هەروەهاش داوای لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و دامودەزگای پێوەندیدار کردووە چاودێریی جووڵەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق بکەن و ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە سیاسەتوانە سونەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکانی خۆیان و بۆ دەربازبوون لە ڕەفتارەکانی حەشدی شەعبی هاوکاریی ئەمریکییەکان دەکەن چوونکە لەو قەناعەتەدان کە بوونی هێزە ئەمریکییەکان باشترە لە بوونی حەشدی شەعبی لە ناوچە ئازادکراوەکان.

News Code 52933

Your Comment

You are replying to: .
captcha