نامانوتووە بەشداریی حکوومەت ناکەین/ پارتی و یەکێتی بەرپرسیارن بۆ ئەم دۆخەی ئێستا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند: تا ئێستا نەیانوتوە بەشداری لە حكوومەتی نوێدا ناكەن بەڵام بەشداری كردنیان بەندە بە سێ شتەوە كە یەكیان ئەوەیە بەرنامەی حكوومەتەكەیان تا چەند بەدڵ دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە وتوێژێكدا لەگەڵ رووداو سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەداخەوە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر دواکەوت و نەدەبوو ئەوەندەی پێبچێت، پارتی و یەکێتی کە تاوەکوو ئێستا ئەم وڵاتەیان بەڕێوەبردووە نیشانەی پرسیاریان دەکەوێتە سەر و خەڵک ئەم دۆخەی پێناخۆشە".

سەبارەت بە ئەگەری بەشداری كردنی حزبەكەیان لە كابینەی نوێی حكوومەت و گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی، عەلی باپیر وتی: "برادەرانی پارتی چەندجارێک هاتنە لامان بەڵام وەکوو وەفدی سیاسی هاتن نەک وەفدی پێکهێنانی حکوومەت، نەچوینە گفتوگۆ لەوبارەیەوە. ئومێدمان وایە ئەوان سەلامێکی گەرم بکەن کە بەدڵنیاییەوە ئێمەش وەڵامێکی گەرم دەدەینەوە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە تاوەکوو ئێستا رامان نەگەیاندووە کە بەشداری کابینەی نوێ نابین بەڵام بەشداربوونەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تاوەکوو چ رادەیێک پارتی لێمان دێتە پێش لە دو سێ رووەوە. یەکەم: بەرنامەکەمان تا چ رادەیێک بەدڵە. دووەم: تا چ رادەیێک بیروبۆچوونەکانی ئێمە وەردەگیرێن و پێگەی خۆمان چۆن دەبینین لەو حکوومەتەدا. سێیەم: خوڵک کردنەکەی پارتی کە ئەو خاوەنی پرسی پێکهێنانی کابینەکەیە چۆن دەبێت.

باپیر هەروەها وتیشی "لەگەڵ بەرپرسانی پارتیش ئەو قسەیەمان کردووە کە ئێمە بەشداربین لە کابینەی نوێ یان بەشدار نەبین پێمان باشە باشترین حکوومەت و پەرلەمانمان هەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52911

Your Comment

You are replying to: .
captcha