1000 هێزی ئەمریکا لە سووریا دەمێننەوە

بەشی جیهان- ڕادیۆ نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند بۆ ماوەیێکی درێژخایێن نزیک بە 1000 هێزی ئەمریکی لە سووریا دەمێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆمای ئەمریکا تا ئێستا دوو جار باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا کردووە چوونکە بەوتەی ناوبراو بڕیار وابوو هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی 5 مانگ لە سووریا بمێننەوەوە بەڵام ئێستا چەند ساڵ بەسەر ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریا تێدەپەڕێت.

نزیک لە 2500 هێزی ئەمریکی لە 2016وە لە سووریا جێگیر بوونە تاکوو پشتیوانی هێزە کوردەکان بن لە شەڕی داعشدا. بەرپرسانی ئەمریکا لەوان دۆناڵد ترەمپ باوەڕیان وایە داعش بە تەواوی لە سووریا تێکشکێندراوە بۆیەش دەبێت هێزە ئەمریکییەکان بگەڕێنەوە بۆ ماڵ.

پاش ئەوەی کە ترەمپ ڕایگەیاند هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەکشێنێتەوە ڕەخنەی توندی لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکا و هەروەها هێزە کوردەکانەوە لێگیردرا چوونکە باوەڕیان وابوو پاش کشانەوەی ئەمریکا هێزە کوردەکان لەلایەن تورکیاوە هێرشیان دەکرێتە سەر. بۆیەش ئەمریکا بڕیاری دا 400 هێز لە سووریا کە 200 کەسیان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیر دەکرێن بهێڵێتەوە.

بەڵام ڕادیۆ نیشتمانیی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند واشنتن بەنیازە نزیک بە 1000 هێز لە هێزەکانی خۆی لە سووریا بهێڵێتەوە.

ئەم میدیا سەرانسەرییەی ئەمریکا دەڵێت ئەرکی ئەو هێزانە کە لە سووریا دەمێننەوە شەڕی پاشماوەکانی داعش و سەقامگیر کردنی سووریایە.

ڕادیۆ نیشتمانیی ئەمریکا ئاماژەی بە هەڕەشەی تورکیا بۆ سەر کوردەکان کرد و ڕایگەیاند مانەوەی 1000 هێزی ئەمریکی لە سووریا دەبێتە ڕێگری هێرشی گریمانە کراوی تورکیا بۆ سەر کوردەکان.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە هەروەها بڕیار وایە هێزەکانی فەڕانسا و بەریتانیا لە سووریا بۆ هاوکاری کردنی ئەمریکا بمێننەوە کە چاوەڕێ دەکرێت مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی چەندین ساڵ بخایێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52909

Your Comment

You are replying to: .
captcha