بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاریی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە، پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 5-3-2022 کۆ دەبێتەوە و کارنامەکەی کۆبوونەوەکەش دو تەوەر لە خۆدەگرێت، لە تەوەری یەکەمدا دەنگ دەدرێت لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ئەوەش هاتووە، لە تەوەری دوەمی کۆبوونەوەکەشدا لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان پێکدەهێنرێن و ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لیژنەکاندا دابەش دەکرێن.
ئەوە لەکاتێکدایە دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، دووباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ناده‌ستوریه، هیچ مادده‌یه‌کی ده‌ستوری و یاسایی نییه که ده‌سه‌ڵات بداته سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ کردنه‌وه‌ی دووباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن.
Your Comment