بینالی یێڵدرم: جیاوازیی ده‌نگه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ گه‌یشتۆته‌ کەمتر لە 18 هه‌زار ده‌نگ

به‌شی تورکیا- کاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019 له‌ بازنه‌ی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ئاماژه‌ به دووباره‌‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی ئه‌و بازنه‌یه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: جیاوازیی ده‌نگه‌کان که‌ له‌ ڕۆژی یه‌که‌م 29 هه‌زار ده‌نگ ڕاگه‌یێندرابوو گه‌یشتۆته‌ خوار 18 هه‌زار ده‌نگ و پڕۆسه‌که‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم کاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019 له‌ بازنه‌ی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه‌ ڕامگه‌یاندوووه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا حوکمی فه‌رمیی شاره‌وانی بداته‌ هه‌ر که‌سێک ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێته‌ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ و وته‌یێکیش جگه‌ له‌وه‌ شیاوی وتنه‌وه‌ نییه‌. جیاوازیی ده‌نگه‌کان که‌ له‌ ڕۆژی یه‌که‌م 29 هه‌زار ده‌نگ ڕاگه‌یێندرابوو گه‌یشتۆته‌ خوار 18 هه‌زار ده‌نگ و پڕۆسه‌که‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشی‌گه‌یاند: سندۆقێکی زۆر بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ماوه‌ که‌واته‌ ناتوانین له‌ ئێستادا شتێکی زیاتر ڕابگه‌یێنین. جیاوازیی ده‌نگه‌کان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ که‌متر ده‌بێته‌وه‌ و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ڕای گشتی له‌ زانیارییه‌کان جگه‌ له‌مه‌ هه‌ڵه‌ ده‌بێت. ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌داین که‌ به‌ دوای ژماردنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌نگه‌کان ئه‌نجامه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دا ده‌بێت و ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ ئاراسته‌ کراون باس له‌و بابه‌ته‌ ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52894

Your Comment

You are replying to: .
captcha