عادل عەبدولمەهدی گەیشتە تاران و لەگەڵ ڕۆحانی دیداری کرد

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرووی شاندێکی عێراق بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران گەیشتە تاران و لە لایەن وەزیری دەروەی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 6ی نیسان بەرانبەر بە 17ی خاکەلێوە عادل عەبدولمەهدی کە سەرۆکایەتیی شاندێکی عێراقی دەکات گەیشتە تاران و لە فڕۆکەخانەی مێهراباد لە لایەن محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازیی لێکرا.

شایانی باسە وەزیری نەوت و وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوە و وەزیری پلاندانان و وەزیری بازرگانی و وەزیری وزە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرک ئەرکانی سوپای عێراق و بەڕێوەبەری گومرگەکانی عێراق لە سەردانەکەدا یاوەریی عادل عەبدولمەهدی دەکەن.

ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنی فەرمی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری لە کۆشکی سەعدئاباد و لەلایەن سەرۆککۆماری ئێرانەوە ئەنجام درا.

بڕیارە عەبدولمەهدی لە سەردانەکەیدا جگە لە دیدارکردنی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، سەردانی مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بکات.

سەردانەکەی عەبدولمەهدی لە کاتێکدا دێت کە مانگی ڕابردوو سەردانی فەرمیی وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا ئەنجام درا و دوو لایەنی ئێرانی و عێراق لە سەر کۆمەڵێک بابەتی ئابووری و سیاسی ڕێککەوتنیان واژۆ کرد.

News Code 52893

Your Comment

You are replying to: .
captcha