به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له لێدوانێکدا باسی له فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 و پڕۆسه‌ی ڕاده‌ستکردنی ئه‌و فڕۆکه‌یه به تورکیا کرده‌وه که جارێکی‌تر له‌مدواییه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه وه‌ک کارتێکی گوشار له به‌رانبه‌ر پڕۆژه‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه خرایه‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی F-35 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه تاوه‌کوو ئێستا سێ فڕۆكه ڕاده‌ست كراوه و بڕیاره چواره‌مین فڕۆكه‌ش ئه‌مڕۆ ڕاده‌ستی تورکیا بکرێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كان بۆ پاراستنی ماف و ڕهوایهتییهكانمان درێژه‌ی هه‌یه و له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌و ڕه‌وشه یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: دۆخه‌که به‌م شێوازه‌یه که ڕاهێنانی شه‌ش فڕۆکه‌وانی تورکیا به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35ی ئه‌مریکی و ڕاهێنانی کادێری چاککردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه ئه‌مریکییه درێژه‌ی هه‌یه.
خولووسی ئاکار له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا له‌باره‌ی گۆڕانکارییه هه‌رێمییه‌کان ڕاشیگه‌یاند: له نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌کان ده‌که‌ین. شه‌وانه‌ڕۆژ شه‌ڕی هێزی چه‌کداری تورکیا له‌گه‌ڵ تیرۆر له ڕۆژهه‌ڵات، باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، عێراق و سووریا به بێ‌وچان درێژه‌ی هه‌یه. ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات سیسته‌مێکی په‌رژینی ئه‌منی دابمه‌زرێندرێت، تێکڕای چه‌که‌کان له‌و ناوچه‌یه کۆ بکرێته‌وه، تیرۆریستان بچنه‌ده‌ره‌وه و هێزی چه‌کداری تورکیا له‌و ناوچه‌یه جێگیر ببێت و له‌مباره‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا درێژه‌ی هه‌یه. لهلایێکیترهوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ستێنی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سووری بۆ وڵاته‌که‌یان بڕه‌خسێنین به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که سوپای تورکیا له تیرۆر پاکی کردۆته‌وه و ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان له ئه‌مریکا هه‌یه هه‌رچی زووتر به‌ڵێنه‌کانی له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج جێبه‌جێ بکات.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له کۆتاییدا ڕوونی کرده‌وه: ئاماده‌کارییه‌کان له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کۆتایی پێهاتوووه و ئه‌گه‌ر کاته‌که‌ی بگات به سه‌رکردایه‌تیی سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌رچی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ئه‌و بابه‌ته‌مان به بهردهنگانمان ڕاگه‌یاندوووه. ئێمه له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات داوای چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کان له ڕێگای دایالۆگ و ئاشتییانه‌وه ده‌که‌ین و بۆ ئه‌و کاره‌ش هه‌رچی که پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین چوونکه ئامانجی ئێمه دابینکردنی ئاسایشی گه‌له‌که‌مان نییه و ڕێز بۆ دابینکردنی ئاسایشی براده‌رانی سووری خۆمان داده‌نێین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment