بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یادگار ئەحمەد، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جموجووڵی داعش لە سنووری مەخموور بە شێوەیێکی بەرچاو زیادی کردووە و ئێستا بەئاشکرا دەچنە سەر گوندە کوردەکان و تەعدایان لێ دەکەن و پارەیان لێ وەردەگرن و جگە لەو گوندانەی چۆڵ کراون چوونەتە سەر ١٤ گوندی دیکەی کورد لە سنووری قەراج و دارەبزمارە و ھەر ماڵێک ٢٥٠ ھەزار دیناریان لێ وەرگرتوون، بۆیە مەترسی لەسەر ئەو ١٤ گوندە ھەیە و ئێستا بەنیازن گوندەکانیان چۆڵ بکەن."
یادگار ئەحمەد گوتیشی: "ئەو ناوچانە دەکەونە سنووری ھێزە عێراقییەکان و لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر بۆشاییێکی ئەمنی دروست بووە و ھێزە عێراقییەکانیش ئەو ناوچانە ناپارێزن و توانای پاراستنیان نییە و لە ئێمەشەوە دوورن بۆ ئەوەی پارێزگارییان لێ بکەین، بۆیە ئەگەر چارەسەرێکیان بۆ نەدۆزرێتەوە سەرجەم گوندەکانی کورد لەو سنوورە چۆڵ دەکرێن."
گوتیشی: "جموجووڵی داعش لە سنووری مەخمور گەلێک زۆر بووە و بەئاشکرا دەسووڕێنەوە و بەپێی گوتەی گوندنشینان ژمارەی چەکدارانی داعش لەو سنوورە دەگاتە ٣٠٠ چەکدار".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment