کوردپرێس:
مایك پێنس لە میانی لێدوانێك رایگەیاند، دەبێت توركیا لەنێوان ئەوەی وەك هاوبەشێک لەناو ناتۆدا بمێنێتەوە، یان یان لەڕێگای بڕیاری هەڵەوە، ئەو ئەندامێتییەی لەناو ناتۆ بخاتە مەترسییەوە .
جیگری سەرۆكی ئەمەریكا راشیگەیاند، ئەگەر بێت و توركیا مامەڵەی كڕینی سیستەمی مووشەكی ئێس ٤٠٠ی روسی تەواو بكات ، ئەوە مەترسی لەسەر هێز و توانای ناتۆ دروست دەكات ، بۆ ئەوەش دەبێت چاوەڕێی ئەوە بكەن لە بەرنامەی فڕۆكەی ئیف ٣٥ دەربكرێن .
ماوەیێكە توركیا هەوڵی كڕینی سیستەمی موشەكی ئێس 400 دەدات، كە بەهێزترین سیستەمی مووشەكی بەرگریی جیهانە و تەنیا ڕووسیا هەیەتی، ئەوەش ئەمریكای نیگەران كردووە.
پێشتریش بەرپرسێك لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا واشنتۆن بە ڕوونی بە توركیای راگەیاندبووە، هەنگاونانی بەرەو تەواوكردنی گرێبەستی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیس ٤٠٠ی روسی وادەكات توركیا لە بەرنامەی فرۆكەی ئێف ٣٥ی ئەمەریكی دووربخرێتەوە و لەداهاتووشدا هیچ مامەڵەیێكی فرۆشتنی چەكی ئەمەریكی لەگەڵ ناكرێت ، تەنانەت ئەگەری هەیە سزاسی بەسەردا بسەپێنرێت .
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز مەولود چاویش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا پیشنیازێكی خستووەتە بەردەم واشنتۆن بەوەی لیژنەیێكی هونەری دروست بكرێت ، ئەو لیژنەیە ئەوە دیاری بكات، كە ئایا ئەو سیستەمە مووشەكییە تا چەند هەڕەشەیە لەسەر جبەخانەی سەربازی وڵاتە یەكگرتووەكان و ناتۆ .
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی كردووەتەوە لە سەر ئەوەی سەرەرای گوشارەكانی واشنتۆن، وڵاتەكەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیس ٤٠٠ی روسی هەر دەكرێت .
چاویش ئۆغڵو لە وتەیێكیدا كۆڕبەندی توێژینەوەكان لە واشنتۆن كە بەبۆنەی یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی "ناتۆ" ساز كرابوو وتی: " مامەڵەی كرینی سیستەمی ئیس ٤٠٠ ی رووسی تەواو بووە و پاشەكشەی لێناكەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment