کوردپرێس:
ناوه‌ندى نیشتمانیى فه‌ره‌نسى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، شارێكى كۆن له نزیك زنجیره چیاكانى زاگرۆس له پارێزگاى سلێمانى دۆزراوه‌ته‌وه، كه مێژووه‌كه‌ى بۆ 4 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌سه‌رده‌مى خۆیدا كه‌وتووه‌ته سنووره‌كانى ئه‌و ئیمپراتۆریهتهى له‌وڵاتى نێوان دوو رووباردا هه‌بووه.
ناوه‌نده‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شاره تا ئێستا نه‌زانراوه ناوى چى بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشكرا بووه ناوه‌ندێكى گرنگى گه‌لى "لولوبى" بووه، كه گه‌لێكى زۆر دێرین بون و له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا ژیاون، ئه‌و شاره‌ش پێش 4 هه‌زار ساڵ به‌هۆى ئاگره‌وه له ناو چووه.
ناوه‌ندى نیشتمانیى فه‌ره‌نسى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى باس له‌وه ده‌كات، له‌شاره‌كه‌دا 30 تابلێتى قوڕى دۆزراونه‌ته‌وه، كه به بزمارى نوسراون و باس له كشتوكاڵ و چه‌ندین بابه‌تى دیكه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین پارچه كه‌لوپه‌لى دیكه دۆزراونه‌ته‌وه، كه دانیشتوانى شاره‌كه له‌پرۆسه‌ى كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌دا به‌كاریان هێناون.
لاى خۆیه‌وه فیلیپ كلانسێر شاره‌زا له زمانى بزماریدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له‌شاره‌كه‌دا ژیاون زمانه‌كانى بزمارى و ئهكهدییان زانیوه، هه‌روه‌ها زمانى ناوچه‌كانى دراوسێیان له "وڵاتى نێوان دوو رووبار"دا زانیوه.
لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment