کوردپرێس:
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٣|٤|٢٠١٩ لە بەغدا پێشوازیی کرد لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
لەمیانی دیدارەکەدا تاوتوێی دەرئەنجامەکانی كۆنگرهی سێیەمین لووتکەی عەرەبی كرا کە لە تونس بهڕێوهچوو، هاوكات كۆبوونهوه و دیداری سهرۆك كۆمار لەگەڵ پادشا و سەرۆک و بەرپرسانی بەشداربوی کۆنگرەکە کرا كه تیدا دوپاتی ئارامی و سەقامگیری عێراق وەک بەشێکی گرنگی سیستهمی ئاسایشی ناوچەکە کرایەوە.
ھەر لەدیدارەکەدا باس له دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنی و مەترسیە ھەنوکەیەکانی گۆڕەپانی عێراق کرا، ههروهها بواری خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان و باشترکردنی ئهدای دامودهزگاکان باسی لێوه کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment