بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەنها دوای دوو ڕۆژ لە ئەنجام دانی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا حكوومەتی ئەنقەرە قەدەغەی هاتوچۆی لە 24 ناوچەی پارێزگای جولەمێرگی سەربە کوردستانی تورکیا ڕاگەیاند.
بەکوێرە میدیاكانی توركیا، قەدەغەكردنەكە هەریەكە لە ناوچەكانی “كۆلیورەک، مەهەندی، كوچە، سیپەندەرە، بەیاز، بارەگەی ئۆتوولوجا، باشتەپە، گردی كەشە، ئەرداگی-دیكەنلی، گردی كیلیلە، گردی جەرمیل، مەوكیا گانیزارک، گردی بولهاری، بووسیندی، گردی مەزكان، كاڤاكلی، مەیدانبەلەک، گردی گانیزارک، گردی كۆڤان، كاترانكەلە، گوندی گەچمیلی، گوندی جەیلانلی و گردی فاک دەگرێتەوە و ماوەی 15 ڕۆژ دەخایێنێت و ئەگەری درێژ كردنەوەشی هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment