کوردپرێس:
سەعدی گوڤەن سەرۆكی دامەزراوەی هەڵبژاردنی توركیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قۆناغی تانەدان درێژەی هەیە و ئەگەر تانە هەبێت ئەوا دامەزراوەی هەڵبژاردن لە شارۆچكە و پارێزگاكان بڕیاریان لەسەر دەدەن.
ناوبراو وتیشی”تاكوو كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەتواندرێت تانەكان پێشكەش بە دامەزراوەی هەڵبژاردنی شارۆچكەكان بكرێت و ئەوانیش ماوەی دوو رۆژیان هەیە بۆ بڕیاردان”
ئاشكراشی كرد، لە دامەزراوەی هەڵبژاردنی پاریزگاكاندا ماوەی تانە یەك رۆژە و ئەوانیش لە ماوەی دوو رۆژدا بڕیار لەبارەی تانەكانەوە دەدەن و پاشان لە ماوەی سێ رۆژدا ئەگەر ویستیان سەردانی ئێمە دەكەن.
Your Comment