کوردپرێس:
عه‌لی ئیحسان یاوز، جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاک‌پارتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شارەوانیەكان له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند، "خشته‌كانی ژماردنی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سندوق و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سندووقه‌كان، واژۆده‌كرێن، دواتر ئه‌و ژمارانه ده‌خرێنه سه‌ر كۆنووسی ئه‌نجامی سندوقه‌كان و ده‌درێنه ئه‌ندامانی پارته‌كان، نموونه‌یێكیشی ده‌برێته دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كه".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "له‌كاتی بردنی سندوقەکان بۆ دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كه‌دا دەستکاری دەنگەکان کراون، له 309 سندوقدا، 17 هه‌زار و 410 ده‌نگ، له كاتێكدا كه پێویست بوه بۆ كاندیده‌كه‌ی ئێمه بنووسرێت، بەڵام بۆ پارت و پارته‌كانی دیكه نووسراون".
ئەو وتانەی جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاک‌پارتی لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکان تورکیا کە رۆژی یەکشەممەی رابرد بەڕێوەچو، کاندیدەکانی ئاک‌پارتی لە شارەکانی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و ئزمیر روبەڕوی شکست بونەوە.
هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا بە پێنج ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت و لەمساڵدا 57 ملیۆن و 58 هەزارو 636 دەنگدەر لە 12هەزار و 784 خوێندنگە و لەسەر 194 هەزار و 390 سندوق مافی دەنگدانیان هەبو.
هەزارو 250 پۆستى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا لەگەڵ 20 هەزار و 500 ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانى هەڵبێژردران.
Your Comment