کوردپرێس:
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی هەینی رابردوو پاكێجێكی دایە مەكتەبی سیاسی پارتی، كە پاكێجەكە لەو پۆستانە پێكهاتووە، یەكێتی دەیەوێت لەكابینەی نۆیەم وەریبگرێتو لەگەڵ پارتی رێككەوتنی لەسەر بكات.
بەپێی هەواڵێکی شارپرێس، پارتی بەفەرمی وەڵامی پاكێجەكەی یەكێتیی داوەتەوە، بۆیە ئەو حیزبەش ئەمڕۆ دوو شەممە بۆ تاوتوێكردنی ئەو وەڵامانە كۆ دەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی و یەكێتی لە رێككەوتن نزیكن و رەنگە لەچەند سەعاتی داهاتوو رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكان بەفەرمی رابگەیەننو واژووی لەسەر بكەن.
ئەو پۆستانەی یەكێتی داوای كردووە بریتین لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جێگری سەرۆكی حكوومەت، جێگری دووەمی سەرۆكی هەرێم بۆ ئاسایش و پێشمەرگە و شەش وەزارەت و سێ دەستە، هەروەها چوار بریكاری وەزیر بەتەواوی دەسەڵاتەكانییەوە.
هاوكات یەكێتی جەخت دەكاتەوە لەدابەشكردنی فەرمانگەكان یان بەڕێوبەرایەتییەكان پەنجا بە پەنجاو چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك و بەغدا بەپێی رێككەوتنی پێشووی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی.
Your Comment