بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی کارەکانی خولی سێیەمین کۆنگرەی لووتکەی عەرەبی لە وڵاتی توونس سەرۆک کۆماری عێراق بەرھەم ساڵح و شا عەبدوڵای دووەم کۆ بوونەوە، سەبارەت بە دواپێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
‎لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی کرد، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو گەلی دۆستدا بێت، ھاوکات ھەردوولا بە پێویستیان زانی ھەڵوێستەکان یەکخەن سەبارەت بە پێشھاتەکانی ناوچەکە و دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاو کە ببێتە مایەیی خزمەت کردنی سەرجەم گەلانی ناوچەکە.
‎ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی دەرەنجامەکانی لووتکەی سێ قۆڵی کە لە نێوان ھەر سێ وڵاتی عێراق و ئوردن و میسر ئەنجامدرا.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment