به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا کۆتایی به شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعشی هێنا هه‌رچه‌ند که هێشتاش شانه‌ی نوستووی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدی دێته ئه‌ژمار. کورد ئێستا به‌ره‌وڕووی دوو کێشه بۆته‌وه؛ ئه‌وان ناچارن هه‌زاران چه‌کداری داعش و خێزانه‌کانیان له که‌مپه‌کاندا ته‌حه‌مول بکه‌ن و هاوکات به‌ره‌نگاری هێرشه‌کانی تورکیا ببنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت هێشتاکه‌ش دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ گه‌یشتن به داواکارییه‌کان ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بوووه.
ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵی سکۆتله‌ند ڕه‌خنه له چۆنێتیی مامه‌ڵه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌گرێت و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که وڵاتانی ڕۆژئاوا به قه‌رزاری کوردی سووریا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌زانێت و پێی وایه که ده‌بێ به‌و بۆنه‌شه‌وه پشتیوانی له کورد بکه‌ن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌نووسێت: کورد که له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ئازیزانی خۆیانیان له‌ده‌ست داوه داواکارییێکی زۆریان له وڵاتانی بیانی نییه؛ ئه‌وان نایانه‌وێت زیاتر له 70 هه‌زار چه‌کداری داعش و خێزانه‌کانیان له که‌مپه‌کاندا بهێڵنه‌وه. کورد داوا ده‌کات دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی کردنی چه‌کدارانی به‌ندکراوی داعش دابمه‌زرێندرێت و ئه‌و چه‌کدارانه بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵی سکۆتله‌ند له کۆتاییدا نووسیویه‌تی: جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه که وڵاتانی ڕۆژئاوا کوردی سووریا به‌جێبهێڵێت که له ڕێگای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشه‌وه خۆیانیان کرده قوربانی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment