به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیاز درار هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات (DSM) به کوردستان 24ی گوت: ئه‌و لیژنه‌ی که بۆ داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا پێکده‌هێنرێت ده‌بێ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی سووریای تێیدا بێت به‌ڵام ژماره‌یێک له وڵاتانی بیانی ده‌ستێوه‌ردان له دیاریکردنی ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌که‌ن.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که به له‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته‌ی ئێستا لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا سه‌رناکه‌وێت و جه‌ختی کرده‌وه: لایه‌نه سوورییه‌کان نوێنه‌ریان له‌و لیژنه‌یه‌دا نییه. ڕوانگه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌بێ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سوورییه‌کان له‌و لیژنه‌یه‌دا بێت. ئه‌م لیژنه‌یه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ندێک گرووپه‌وه پێکهاتوووه که له‌لایه‌ن ژماره‌یێک له وڵاتانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت.
درار گوتیشی: له‌لایێکه‌وه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا هه‌یه و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و له‌لایێکیتریشه‌وه پێکهاته مه‌ده‌نییه‌کان به‌ڵام لیژنه‌که سه‌ربه‌خۆ نییه. ئێمه داوای لیژنه‌یێک ده‌که‌ین که بۆ داڕشتنی ده‌ستووری سووریا به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه ئه‌رکه‌کانی ڕاپه‌ڕێنێت. ئه‌م لیژنه‌یه به ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێک وڵات پێکهاتوووه و تاکه ئامانجیشی به‌فیڕۆدانی کاته.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment