به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریکاری وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێمی کوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "له یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کۆچۆدا ڕووفاتی نزیکه‌ی 30 که‌س ده‌رهێندراوه و ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادی به‌غدا کراون. ئه‌و ڕووفاتانه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی پشکنینی خوێنی 2 هه‌زار و 601 که‌س که له ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان له دهۆک دراونه‌ته پزیشکی دادی به‌غدا به‌راورد ده‌کرێن. دوای هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گۆڕی یه‌که‌م، ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌کانی دیکه‌ش ده‌که‌ین."
ناوبراو گوتیشی: "هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی کۆچۆ به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و له‌سه‌ر داواکاریی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوان وه‌ستاوه. تیمێکی نیشتیمانیمان له حکوومه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ڕێکخراوی یونیتاتی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان تایبه‌ت به قوربانیانی شه‌ڕی داعش پێکهێناوه."
شایانی باسه؛ له ڕۆژانی 15 تاوه‌کوو 19-3-2019 به هاوئاهه‌نگی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراق و ڕێکخراوی یونیتات یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کوردانی ئێزدی له گوندی کۆچۆ هه‌ڵدرایه‌وه و ڕووفاته‌کان ده‌رهێنران و ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادی به‌غدا کران.
كۆچۆ یه‌كێكه له گونده‌كانی سنووری شنگال و 23 کم له باشووری ڕۆژئاوای شاره‌که‌وه دووره. له 3-8-2014دا و له کاتی هێرشی داعشدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، گوندی كۆچۆ له‌لایه‌ن داعشه‌وه کۆنترۆڵ کرا و دواتر چه‌کداره‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه توندئاژۆیه کۆمه‌ڵکوژییان له گونده‌که ئه‌نجام دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment