به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا که له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی ATVدا قسه‌ی ده‌کرد له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به لێدوانی سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) کرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ڕایگه‌یاندبوو "له کوردستانی تورکیا ئێمه سه‌رده‌که‌وین و له ڕۆژئاوای تورکیاش ئاسته‌نگ له به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی دروست ده‌که‌ین" و گوتی: له تورکیا 7 ناوچه‌ی فره‌ڕه‌نگ و دڵڕفێن هه‌یه. تۆ ئه‌وه‌نده نه‌زانکاری که نازانیت له‌م وڵاته ناوچه‌یێک به ناوی کوردستان نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده کوردستانتان خۆش ده‌وێت، له باکووری عێراقدا هه‌یه "ون به و لێره بڕۆ". ئه‌گه‌ر هه‌ندێک که‌س له‌گه‌ڵ تۆ کوردستانیان خۆش ده‌وێت ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره. ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره به‌ڵام ناتوانن ئه‌م وڵاته پارچه‌پارچه بکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به ده‌نگی سێ ملیۆن کوردی ئه‌سته‌نبۆڵ کرد و ڕاشیگه‌یاند: HDP ناتوانێت ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییی هاووڵاتییانی کوردی ئێمه له‌ناو ببات. لێره‌وه ڕوو ده‌که‌مه هاووڵاتییانی کوردمان؛ ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئێوه‌یان به بارمته بردوووه، وه‌رن به شێوه‌یێکی دیموکراتییانه له سندوقه‌کانه‌وه وه‌ڵامی پێویستیان بده‌نه‌وه".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرده‌وه: "تاکوو هاوپه‌یمانیی جمهوور به‌رده‌وام بێت، له‌سه‌ر ئه‌م خاکه ناتوانن ناوچه‌یێک به‌ناوی کوردستانه‌وه دروست بکه‌ن. هه‌روا که ئه‌مڕۆ له جوودی، گابار، قه‌ندیل و تهندرۆک ئه‌وانمان کرده ئامانج، ئه‌گه‌ر کارێکی وا بکه‌ن باجێکی قورس ده‌ده‌نه‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment