به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال عادلی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: وه‌زاه‌ره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق به‌و بارانه‌ی كه ئه‌مساڵ له وڵات باریوه توانیویه‌تی 32 ملیار مه‌تری سێجا ئاو عه‌مبار بکات و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌توانێت ئاوی پێویستی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتووی وڵات دابین بکات.
ناوبراو دامه‌زراندنی چه‌ندین به‌نداوی گه‌وره له هه‌رێمی کوردستانی به به‌شێک له به‌رنامه‌کانی عێراق له داهاتوودا وه‌سف کرد به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یێکی به ورده‌کاریی ئه‌و پڕۆژه و ژماره‌ی به‌نداو و شوێنه‌که‌ی نه‌کرد.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق باسی له‌وه کرد: ڕووداونی سێڵاوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران هیچ مه‌ترسییێکی بۆ سه‌ر به‌غدا نییه و ئاستی ئاوی عه‌مبارکراوی به‌نداوی مووسڵ 10 ملیار مه‌تری سێجایه که له ئێستادا زیاتر له 8 ملیاری پڕ بۆته‌وه.
پێشتریش ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاندبوو که ده‌وڵه‌تی عێراق به یارمه‌تی و هاوکاریی تورکیاوه سێ به‌نداوی گه‌وره له ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ تورکیا دروست ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment