به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ناوه‌ندێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جی سه‌ر به سوپای سووریای دیموکرات 7 که‌س کوژران و ژماره‌یێکیش بریندار بوون که باری ته‌ندروستیی ژماره‌یێک له بریندارانی ڕووداوه‌که به ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و هێرشه شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجام دراوه و بنکه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له ڕێگای حه‌ڵه‌ب- مه‌نبه‌ج کراوه‌ته ئامانج.
شایانی باسه که ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا له له‌نده‌ن شانه‌ی نوستووی داعش به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌ناسێنێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment