شاندی باڵای نه‌وت و گازی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌ بوودجه‌ی گشتیی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، بۆ دڵنیابوون له‌ پرسی ناردنی بوودجه‌ شاندێك ده‌چێته‌ به‌غدا.

کوردپرێس:

هیڤیدار ئه‌حمه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له‌ دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز كه‌ كاك نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش تێیدا ئه‌ندامن، بڕیاریان داوه‌ له‌ نزیكترین كاتدا سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن. ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ پرسی نه‌وت و پشكی بوودجه‌ی كوردستانه‌ كه‌ له‌وێ گفتوگۆی ورد بكرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌وه‌ش كه‌ باس ده‌كرێت گوایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كات، به‌شه‌بوودجه‌ی کوردستان ده‌بڕدرێت ڕاست نییه،‌ چونكه‌ سه‌نه‌دێكی یاساییی به‌هێز هه‌یه‌ ئه‌ویش بوودجه‌ی یاسای 2019 به‌پێی یاساش كه‌س ناتوانێت ئه‌وه‌ هه‌موار بكات كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات به‌غدا مولزه‌م كراوه‌ به‌ پێدانی به‌شه‌بوودجه‌ی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌م دواییانه‌ش كاك نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامیان داوه‌".

هیڤیدار ئه‌حمه‌د گوتی: "هه‌ردوولا ڕێك ده‌كه‌ون و سوودمه‌ند ده‌بن له‌م ڕێككه‌وتنه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ش بۆ دڵنیاییی زیاتره‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه‌".

هیڤیدار ئه‌حمه‌د ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی لێدوانیان دا كه‌ گوایه‌ بوودجه‌ی كوردستان دووباره‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ مه‌ترسییەوە كارێكی باشیان نه‌كرد، ئه‌و گرووپه‌ له‌ بازنه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراقدا ده‌سووڕێنه‌وه‌، له‌وێ مووچه‌یێک وه‌رده‌گرن و به‌خراپ له‌ دژی كوردستان به‌كاریان ده‌هێنن و ڕاسته‌ ناتوانن بوودجه‌ ببڕن، بەڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرفتی بۆ دروست بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان ده‌بوو به‌رگری له‌ كوردستان بكه‌ن، به‌داخه‌وه‌ ئێستا زۆر له‌ ده‌وری محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌سووڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیانی لێ بكه‌ن".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52781

Your Comment

You are replying to: .
captcha