ئه‌ردۆغان بۆ PKK: ناتوانن وڵاتمان پارچه‌پارچه‌ بکه‌ن

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بۆ سه‌ر بنکه‌ و حه‌شارگه‌ی PKK کرد و ڕوو له‌و گرووپه‌ ڕای‌گه‌یاند: ناتوانن وڵاتمان پارچه‌پارچه‌ بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا جارێکی‌تر ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) گرت سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیی ئه‌و حیزبه‌ له‌ کاندیده‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له‌ ڕۆژئاوای تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر کاندیده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان و گوتی: "سێ ملیۆن برای کوردمان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌یه‌، گوایه‌ ده‌نگه‌کانی ئه‌وانیش بۆ ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ (کاندیدی جه‌ھه‌یه‌) ده‌چێ. ئایا شتێکی به‌م شێوه‌یه‌ ھه‌یه‌؟ بۆیه‌ پێویسته‌ پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برا کورده‌کانمان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داھاتوو زله‌یێکی عوسمانی له‌مانه‌ بده‌ین".

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ بۆردومان کردنی بنکه‌ و باره‌گای په‌که‌که‌ گوتیشی:" له‌ قووڵاییی جودی له‌ ئێوه‌مان دا، له‌ گابار، له‌ ته‌ندوره‌ک، له‌ قه‌ندیل لێتان ده‌ده‌ین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ لێدانتان. ناتوانن خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌که‌مان تێک بده‌ن. ناتوانن وڵاتمان پارچه‌پارچه‌ بکه‌ن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52775

Your Comment

You are replying to: .
captcha