شه‌وانه‌ڕۆژ ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی به‌نداوه‌کانی پارێزگای کوردستان کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت

به‌شی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شه‌ریکه‌ی ئاوی ناوچه‌ییی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ ئێستادا دبی ئه‌و ئاوه‌ی که‌ دێته‌ ناو به‌نداوی قشلاخ 16 مه‌تری سێجا له‌ هه‌ر چرکه‌یێکدایه‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا 4 مه‌تری سێجا له‌ هه‌ر چرکه‌یێکدا بوو و ئێستاکه‌ش شه‌وانه‌ڕۆژ ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی به‌نداوه‌کانی پارێزگای کوردستان کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کامران خوڕه‌م ئاماژه‌ به‌ ڕێژه‌ی ئاوی به‌نداوی قشلاخ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕێژه‌ی نورمالی ئاوی به‌نداوی قشلاخ 215 ملیۆن مه‌تری سێجا بوووه‌ که‌ تاوه‌کوو ئێستا 206 ملیۆن مه‌تری سێجا به‌رانبه‌ر به‌ 96 له‌سه‌دی پڕ بوووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئه‌م شه‌ریکه‌یه‌ له‌ مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پلانداڕێژییه‌وه‌‌ ڕێژه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی زیاد کردوووه‌ که‌ له‌ به‌نداوه‌که‌ ده‌رده‌چێت به‌ مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵ‌کردنی سێڵاو.

کامران خوڕه‌م دبی ئه‌و ئاوه‌ی که‌ دێته‌ ناو به‌نداوی قشلاخ له‌ ئه‌مساڵدا به‌ 16 مه‌تری سێجا له‌ چرکه‌یێک و له‌ "پیک"دا به‌ 20 مه‌تری سێجا له‌ چرکه‌یێک وه‌سف ده‌کات و ده‌شڵێت: له‌ ساڵی ڕابردوودا دبی ئه‌و ئاوه‌ی که‌ دێته‌ ناو به‌نداوی قشلاخ 4.32 مه‌تری سێجا له‌ هه‌ر چرکه‌یێکدا بوووه‌.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: دبی ئه‌و ئاوه‌ی که‌ له‌ به‌نداوی قشلاخ ده‌رده‌چێت ئێستاکه 14 مه‌تری سێجا له‌ هه‌ر چرکه‌یێکدایه‌‌ به‌ حسێب‌کردنی 2 مه‌تری سێجا له‌ هه‌ر چرکه‌یێک که‌ پشکی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری سنه‌یه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا 1.89 مه‌تری سێجا له‌ هه‌ر چرکه‌یێکدا بوو که‌ ئه‌وه‌ش به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌رچاوه‌کانی ئاو و پاشه‌که‌وتی به‌نداوه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سێڵاو و ڕێگری له‌و ڕووداوه‌.

خوڕه‌م باسی له‌ زیادبوونی دبی ئه‌و ئاوه‌ کرد که‌ دێته‌ ناو به‌نداوه‌کانی پارێزگا و ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌ و گوتیشی: سه‌دای سه‌د به‌نداوه‌کانی بانه‌، گاران، زرێوار، زیویه‌ و سۆرال له‌ ئه‌مساڵدا پڕ بوونه‌ته‌وه‌ و به‌نداوی گاوشان 93 له‌سه‌د، ئازاد 85 له‌سه‌د، سه‌نگ سیاه‌ 33 له‌سه‌د، بۆکان 82 له‌سه‌د، تالوار 69 له‌سه‌د و به‌نداوی چراخ وه‌یسیش 34 له‌سه‌دیان پڕ بووه‌ته‌وه‌.

ناوبراو به‌ جیده‌وه‌ داوا له‌ خه‌ڵک ده‌کات که‌ دووره‌په‌رێزی بکه‌ن له‌ هاتوچۆ و نیشته‌جێبوون له‌ قه‌راخی به‌نداوه‌کانی پارێزگای کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52773

Your Comment

You are replying to: .
captcha