بڕیارەکەی حەلبووسی لەبارەی کردنەوەی دەرگا بۆ خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نادەستووریەی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدراڵی کردنەوەی دەرگای دووبارە خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق بە نادەستوریی زانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردۆتەوە، لە دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی تانەگرتن لە کردنەوەی دەرگای دوبارە خۆکاندید کردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریداوە کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران نادەستووریە.

دادگاکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە هیچ دەقێکی دەستووری و یاسایی نییە کە رێگە بدات بە ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی بداتێ بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بۆیە ئەو پرۆسەیە نادەستووریە و دەتوانرێت جارێکی تر دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن بکرێتەوە، بەڵام بەبڕیاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نەک بەبڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

News Code 5276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha